بڕی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران راگەیەندرا


وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە. 

وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش زیاتر لە ٤٢١ هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە پارێزگای سلێمانی بڕی ٢٠٦ هەزار تەن گەنم، لە پارێزگای هەولێر ١٠٥ هەزار تەن و لە پارێزگای دهۆكیش ١٠٩ هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیارە ٥٠٠ هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت و هەموو جۆرەكانیش بە پلە یەك وەربگرێت و نرخی هەر تەنێكیش بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگرێت.



PM:11:17:06/07/2023