دوای ریاڵ مەدرید بەرشەلۆنە گرێبەستێک ئەنجام دەدات

دوای ئەوەی ریاڵ مەدرید ئاردا گولەری تورکی بۆ ریزەکانی گواستەوە،یانەی بەرشەلۆنەش گرێبەستی ڤیکتۆر رۆکی بەرازیلی تەواو کردووەو بە قسەی رۆژنامەی سپۆرت  ئەمڕۆ رادەگەیەنرێت.

 بەرشەلۆنە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 31 ملیۆن گۆڕاو دەداتە ئەتلەتیکۆ پارانێنسی بەروزیلی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، کە گرێبەستێکی درێژخایەن بۆ ماوەی 6 وەرز و وەرزێکی دیکەی ئیختیاری  واژۆ دەکەن.

  ڤیتۆر لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا کۆی مووچەی 3.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و  بەرشەلۆنە دوای 4 ساڵ ئەو بڕە پارەیە دەدات.


رۆکی بەرازیلیەو تەمەنی٢٠ساڵەو لە هێڵی پێشەوە یاری دەکات.


PM:12:55:08/07/2023