وێنە.. کچی هونەرمەندێکی بەناوبانگ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

کچی هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەناوبانگی فارس موعین ئەسفەهانی ژیانی هاوسەرگیری پێک‌ینا. 

موعین ئەسفەهانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی ڕۆژی هاوسەرگیری کچەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بینینی تۆ بە عەزی بوكێنییەوە خەونی من بوو كە هاتەدی، هیوای دڵخۆشی و خۆشبەختی بێ پایانت بۆ دەخوازم، هیوادارم هەموو دایكان و باوكانی جیهان ئەم دڵخۆشییەی منداڵەكانیان ببینن". 

نەسڕوڵا موعین نەجەف ئابادی ناسراو بە موعین ئەسفەهانی لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری نەجەف ئابادی سەر بە ئەسفەهان لەدایکبووە، لە ئێستاشدا دانیشتووی وڵاتی ئەمریکایە، دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە خاوەنی دوو منداڵی کچە بە ناوەکانی پەریچێهر و ستارە، موعین خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ناسراوە بە دوو ستایلی پۆپ و سونەتی گۆرانی دەڵێت و هەوادارێکی زۆری هەیە.    


PM:12:15:09/07/2023