سەبارەت بە پێدانی دەرزی بە هۆرمۆنات بە مریشك روونكردنەوە دەدرێت


سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رەتیدەكاتەوە مرێشك دەبێت لە تەمەنی 40 بۆ 45 رۆژژی دەرزی هۆرمۆنات وەربگرێت. 

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم كاتەدا مریشك دوو زیانی لە خاوەن پڕۆژەكان داوە و داوا لە حكومەت دەكەن كە بێتە سەرهێڵ سەبارەت بە بابەتی ڤاكسینی پەلەوەر. 

ناوبراو رەتیكردەوە كە دەبێت مریشك لە تەمەنی 40 رۆژ بۆ 45 رۆژ دەرزی هۆرمۆنات وەربگرێت و وتی "نەخۆشییەك لەناو كێڵگەی مریشكدا لە هەرێم بڵاوبوەتەوە كە 40% بۆ 50% مردار كردوەتەوە".

هەروەها وتی "ماوەی سێ ساڵە داوا لە حكومەت دەكەن كە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێرنەریەوە لە وڵاتێكی ئەوروپی نمونەی خوێنی پەلەوەرەكان وەربگیرێت و ڤاكسینێكی بۆ دروست بكرێت، خاوەنی هەموو كێڵگە پەلەوەریەكانیش ئامادەن 10 دۆلار بدەن بە هەر ڤاكسینێك".



PM:02:34:10/07/2023