ئەمڕ چوارشەممە دادگای فیدراڵیی عێراق فەرمانی کاتی بۆ چەند بڕگە و مادەیەکی یاسای بودجە دەردەکات و شێوەیەکی کاتی جێبەجێکردنی شەش بڕگە و مادەی یاسای بودجەی راگرت.
ڕۆژی چووارشەممە ١٢ی تەموزی ٢٠٢٣ دادگای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند،"ئەو شەش بڕگە و مادەیە بە شێوەیەکی کاتی ناچنە بواری جێبەجێکردنەوە تاوەکو ئەوکاتەی دیراسەیان دەکەین و بڕیاریان لەسەر دەدەین".
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەو شەش بڕگە و مادەیەی کە دادگای فیدراڵیی رایگرتوون پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە نییە.
سەبارەت بە دەرکردنی ئەم ئەمرە وەلائییەی دادگای فیدراڵی، لەسەر سکاڵاکەی محەمەد سودانی سەرۆکوەزیرانە، کە مانگی رابردوو تۆماریکردبوو.