حكومەتی هەرێم تانەی لە چەند ماددەیەكی بودجە عێراق دەدات


حكومەتی هەرێمی كوردستان تانە لە چەند ماددە و بڕگەیەكی بودجەی گشتی عێراق داوە، بەڵام ئەو تانەیە رێگری لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم ناكات.

خەلیل غازی، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان تانە لە ماددەكانی (2، 11، 12، 13)ی بودجەی گشتی عێراق داوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە "ئەو بڕگانەی بودجە كە حكومەتی هەرێم  سكاڵای لە دژ تۆماركردون، پەیوەستن بە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، كە ئەو بڕگانە پێچەوانەی دەستووری عێراقن".

هەروەها وتویەتی "لە 12ی تەموزی 2023، حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دادگای فیدراڵی سكاڵای دژی ئەو بڕگە و ماددانەی بودجە تۆماركردووە، بەڵام تانەدان لە بودجەی عێراق رێگری لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ناكات".



PM:02:07:15/07/2023