هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە دابەزینی پلەكانی گەرما


لە سبەینێوە پلەكانی گەرما تا رۆژی پێنجشەممە روو لە دابەزین دەكەن و دواتر شەپۆلێكی دیكەی گەرما دەست پێدەكات.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "سبەی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك روو لە نزم بوونەوە دەكات تێكڕای نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە (2-3) پلەی سیلیزی دەبێت".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "كاریگەری ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەكانی گەرما تاكو ڕۆژی پێنجشەممە دەبێت، دووبارە ڕۆژی پێنج شەم پلەكانی گەرما یان شەپۆڵێكی تری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما روو لە ناوچەكەمان دەكاتەوە".



PM:01:00:16/07/2023