وادەی ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە دیاریکرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" چاوەڕواندەکرێت حکومەتی فیدراڵی لە دوای ٢٥ی مانگەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات". 

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی راگەیاند" حكومەتی عێراق هەموو مانگێك لە ١٨ی مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و چەند رۆژێكی دەوێت". 

وتیشی" چاوەڕواندەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان لە دوای ٢٥ی مانگەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات". 

شەوی ڕابردوو ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حكومەت سەردانی بەغداد دەكات، بەمەبەستی گفتوگۆ و جێبەجێكردنی بڕگەكانی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا. 


AM:08:38:17/07/2023