بانكی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند کە زیاتر لە (٢٢٠) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٠ ملیۆن و ٣٤ هەزار و ٤٠٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٤٩ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٧٠ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٤٠٧ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و  ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.


AM:11:18:18/07/2023