داشكان بۆ رێژەی 15% لە كرێی كارەبا كرا


حكومەتی هەرێم رەزامەندی بۆ پارێزگای سلێمانی دەدات كە بە ڕێژەی 15% داشكان لە كرێی كارەبا بكرێت.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نێردراوە "ڕەزامەندی درا بۆ داشكاندنی ڕێژەی 15%ی كرێی كارەبا بۆ پارێزگای سلێمانی تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ".

ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵانی رابردووش چەند جارێكی دیكە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی داشكاندنی 15%ی بۆ كرێی كارەبا و ئاو دەركردووە.



PM:06:52:18/07/2023