زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت" بڕیارە حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکدا بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایكردووە لیژنەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر كێشەكانی نێوانیان بگەنە رێككەوتن و بڕیارە حكومەتی فیدراڵ پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی شەش رەوانەبكات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هەردوولا بگەنە رێككەوتن تا كۆتایی ئەم مانگە بەشە بودجەی هەرێم رەوانە دەكرێت و لە ئەگەری رێكنەكەوتیان بەغداد بڕە پارەیەك وەكو سولفە بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەنێرێت. 


PM:07:04:19/07/2023