سەبارەت بە هاتووچۆكردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت



هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕ باخی بەختیاری بەئاڕاستەی ناوشار، تا كاتژمێر ١٠ی ئەمشەو شۆفێران ئەو شەقامە بەكارنەهێنن.


هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بە ئاراستەی ناوشار كاری بڕین(قشت) كردن بۆ بەشێك لە قیری شەقامە جێگرەوەكە ئەنجامدرا، ئەمڕۆ پڕۆسەی قیرتاوكردنەوەی ئەو شەقامە دەست پێدەكاتەوە بەمەبەستی لیڤڵكردنی قیری سەرجەم شەقامەكە وەك یەك، لە ئێستادا بەهۆی كاركردنەوە ئاراستەی هاتن بۆ ناوشار بووەتە یەك لەین و جەنجاڵی هاتووچۆ لەو شوێنەدا دروستبووە.
 

هاتووچۆ ‎داواكارە لە شۆفێران تا كاتژمێر ۱٠:٠٠ ی ئەمشەو گەر كارێكی گرنگیان نەبێت ئەو شەقامە بەكارنەهێنن و لە دوای كاتژمێر  ۱٠ و نوێكردنەوەی قیرەكە شەقامە جێگرەوەكە بە سێ لەین دووبارە كراوە ئەبێت بەڕووی شۆفێراندا.



PM:04:18:22/07/2023