" سێ شەممە رێنوماییەکانی بودجە پەسەند دەکرێت "


پەسەندکردنی رێنماییەکانی بودجە بۆ رۆژی سێ شەممە دوادەکەوێت، ئەگەر زۆرە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری لەسەر بدرێت.

شیروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" ئەگەری ئەوەی ھەیە پەسەندکردنی بکەوێتە رۆژی سێشەممە و لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێت و دواتر بڵاوبکرێتەوە".

سەبارەت بە رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، شیروان دووبردانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر رێنماییەکانی جێبەجێکردنی مووچە پەسەند بکرێت، ئەوا بەپێی یاساکە مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە حاڵەتی پەسەند نەکردنیشی ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" ئەگەریش پەسەند نەکرێت ئەوا، ئەرکی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بەشێوەی قەرز مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابین بکات".

دوو بەردانی دەشڵێت " لەئێستادا حکومەتی عێراق ووردبینی ئەو دۆسیانە دەکات کە لەلایەن ھەرێمەوە رادەستی کراوە، ووردبینیکردنەکەش ماوەیەک دەخایەنێت".



PM:11:52:23/07/2023