عادل هەورامی دەکەوێتە بەر شاڵاوێکی فەیسبووک لەلایەن توندڕەوەکانەوە

دوای ئەوەی هونەرمەندی ناسراوی باشوری کوردستان، عادل هەورامی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کچەکەیدا گۆرانی وت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەوتە بەر شاڵاوێکی " توندڕەوی " ئیسلامیی. 

ئەو شاڵاوە لە کۆمێنتی زۆر بە ئاراستەی سووکایەتیکردن بەو هونەرمەندە کە " نە دەبوایە لە ئاهەنگی کچەکەیدا گۆرانی بووتایە"و، سووکایەتی زیاتر بە تانە و هێرش و ناوزڕاندن چەند رۆژێکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستگرام بەردەوامە. 

عادل هەورامی بەرامبەر ئەو شاڵاوە لە هێرشی توندڕەوە ئیسلامییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە چەند دێڕێکدا وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێت" بەهۆی گۆرانی وتنم لە ئاهەنگی كچەكەم، كۆمێنت و قسەی زۆر نەشیاوم بۆ هات، من ئەو کلتوورە بە نەفرەت دەکەم، کە جیاوازی لەنێوان کوڕ و کچ دەکات."

ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و چالاکوانان و داکۆکیکاران لە مافی ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ عادل هەورامی بەپۆستی جیاجیا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو هونەرمەندە  دووپات دەکەنەوە.



PM:10:00:24/07/2023