سەبارەت بە پشووی سبەینێ روونكردنەوە دەدرێت


هەرچەندە بەپێی رۆژژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەینێ پێنجشەممە بە پشووی دیاریكراوە، بەڵام بەهۆی گۆڕانكاری لەڕۆژی پشوویەكی دیكە، پشووەكەی سبەینێ هەڵوەشاوەتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك پارتی راگەیاندووە "رۆژی 10ی موحەڕەم كەوتۆتە ڕۆژی هەینی، پێشتر وا ڕاگەیاندرابوو كە ئەو رۆژە دەكەوێتە پێنجشەممە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕۆژی یەكی موحەڕەم گۆڕاوە، ئەویش گۆڕاوە".

سەرچاوەیەكیش لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بە میدیای نزیك پارتی راگەیاندووە، سبەینێ پشوو نییە و دەوامی فەرمییە.




PM:12:25:26/07/2023