لە شارباژێر ئوتومبیلێك كرایە ئامانج (نوێكراوەتەوە)


لەسنووری گوندی رەنگینە لە دەڤەری شارباژێڕ ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج و بەو هۆیەشەوە ئاگر لە ناوچەكەش كەوتۆتەوە.
 
بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی رەنگینە لە سنوری قەزای شارباژێر ئۆتۆمبیلێك بۆردومان كراوە و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەكە كەوتووەتەوە.
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئوتومبیلەكە پێنج كەسی تێدا بووە كە ژنیش لە نێو سەرنشینەكاندا بوون و چەند كەسیكیان گیانیان لە دەستداوە، هەروەها بەو هۆیەوە ئاگرێكی زۆر كەوتۆتەوە كە تائێستا نەتوانراوە كۆنتڕۆڵ بكرێت. تائێستا زیانەكان بە تەواوی نەزانراو و هیچ راگەیاندنێک لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.


PM:09:02:28/07/2023