دژە تیرۆری كوردستان (پارتی)زانیاری نوێ لەسەر بۆردومانكردنی ئوتومبیلەكەی شارباژێر ئاشكرا دەكات



دژە تیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت "فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئوتومبیلێكی پەكەكەی كردۆتە ئامانج و چوار چەكدار كوژراون".

دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی تەمموزی 2023، كاتژمێر 20:00، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی لە نزیك گوندی رەنگێنە لە شارباژێری پارێزگای سلێمانی كردە ئامانج و بەهۆیەوە 4 چەكدار كوژران و چەكدارێكی دیكەش بریندار بوو".

هاوكات بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگرێكی گەورە لە ناوچەكە كەوتۆتەوە و تائێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.



PM:10:04:28/07/2023