بۆ چەند دۆسیەیەکی رانەگەیەندراو بلاسخارت لە تارانە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جنین بلاسخارت بەسەردانێک گەیشتۆتە تاران بەبێ راگەیاندنی هیچ زانیارییەک لەسەر ناوەرۆکی ئەو دۆسیانەی ئەو بەرپرسە نێو دەوڵەتییە لەگەڵ ئێرانییەکان گفتوگۆیان لە بارەیەوە کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای ئێران بڵاویان کردەوە، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق سەردانی تارانی کردووە و لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران دا کۆبووەتەوە.

بەبێ ئاماژە کردن بۆ ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان، ئەو میدیایانە ئاماژەیان بۆ ژمارەیەک کۆبوونەوەی  پلاسخارت لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێراندا کردووە.

میدیاکانی ئەو وڵاتە تەنها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه هەردوولا لەسەر چه‌ند پرسێكی‌ جیا جیا گفتووگۆیان كردووه‌.




PM:07:57:30/07/2023