هەڵوێستی ڤینیسیۆس لەسەر هاتنی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرابوو

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان هەڵوێستی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلییان ئاشکرا کرد لە ئەگەری گواستنەوەی  گواستنەوەی کیلیان مباپی فەرەنسی بۆ ریاڵ مەدرید، کە لەگەڵ یانەکەی پاریس سان جێرمان لە قەیراندایە و نەیتوانی پەیوەندی بە کەمپی تیپەکەوە بکات بۆ وەرزی نوێ.

 گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت، هەروەها ڕەتیکردەوە بڕگەی درێژکردنەوەی ئیختیاری بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە کارا بکات، ئەمەش وایکرد ئیدارەی پاریس ڕێگری لە گەشتەکەی بکات؛  بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەم وەرزە بڕوات و چاوەڕێی تەواوبوونی گرێبەستەکەی نەکات بۆ ئەوەی بە خۆڕایی بڕوات.

  تۆڕی "ریلیڤۆ”ی ئیسپانی دەڵێت "ڤینیسیۆس جونیۆر زیاتر لە هەموو کەسێک کیلیان مباپێی لە ڕیاڵ مەدرید دەوێت”.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: لەگەڵ ڕۆیشتنی کەریم بنزیما، ڤینیسیۆس جونیۆر لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتیەوە لە پۆستێکی نوێدا دامەزرا، ئەمەش وایکرد نیوەی هێزی هێرشبەری لەدەست بدات، بەو پێیەی پێی باشە لەسەر باڵی چەپ یاری بکات، ئەمەش ئەو پۆستەیە کە وایکرد یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، بۆیە ئەستێرە بەڕازیلییەکەی لە مباپێ دەوێت” بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بکات تا بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە چۆن بوو کاتێک بنزیما لە تەنیشتی بوو”.

  ڤینیسیۆس  لە ساڵانی ڕابردوودا لە لوتکەی درەوشاوەیی خۆیدا بووە لەگەڵ یانەی مێرینگی ، بووە یەکەم ئەستێرە لە هێرشی شاهانەدا، دوای ڕۆشتنی کەریم بنزیمەی فەرەنسی.

  لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند کە ڤینیسیۆس ژمارەی درێسەکەی گۆڕیوە بۆ ئەوەی درێسی ژمارە ٧ لەبەر بکات، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بە درێسی ژمارە ٢٠ دەرکەوت.


PM:03:18:31/07/2023