وەزیری دارایی عێراق واژووی ناردنی ٥٩٨ دیناری بۆ هەرێم کرد


تەیف سامی، وەزیری دارایی و ئابوری عێراق واژووی ناردنی 598 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە.

ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی و ئابوری عێراق واژووی لەسەر ناردنی تەنها 598 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگێك نزیكەی 900 ملیار دینارە و تا دوێنێش بڕیاربوو حكومەتی عێراق بڕی 906 ملیار دینار رەوانە بكات.

ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم لەكاتێكدایە تائێستا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگەكانی 6 و 7ی نەداوە.



PM:01:06:02/08/2023