بەنزینی (٧٥٠) دیناری لە چەند وێستگەیەکی هەولێر دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ بەنزینی (٧٥٠) دیناری لە چەند شوێنێکی هەولێر دابەشدەكرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" ئەمڕۆ پێنج شەممە لە (٢١) بەنزینخانەی ناوەوە و دەرەوەی هەولێر بەنزینی حكومەتی عێراق دابەشدەكرێت". 

ڕاشیگەیاندووە" هەر لیترێك بەنزین بە (٧٥٠) دینار دەدرێت بە شۆفێران". 


AM:12:05:03/08/2023