"هێنانی بەنزین لە زۆنی سەوز و زەردەوە بۆ لای یەكتر قەدەغەیە"


پەرلەمانتارێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات "هێنانی بەنزین لە زۆنی سەوزەوە بۆ زەرد قەدەغەیە، بەپێچەوانەشەوە".

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان رایگەیاندووە "هێنانی بەنزین لە زۆنی سەوزەوە بۆ زەرد قەدەغەیە، بەپێچەوانەشەوە، لە عێراقیش بۆ هەولێر و سلێمانی قەدەغەیە!".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ناهێڵن نەوتی سپی و گازوایلیش لە سلێمانیەوە بچێتە هەولێر و زۆر گران بووە! كاك مەسرورو كاك قوباد لەسەر نەدانی موچەو سەرنوگمكردنی داهاتی نەوت و ناوخۆ ڕێك بوون! لەسەر قۆرخكاری سوتەمەنییش ڕێكن! بەداخەوە "گۆڕانیش" دەبێ بەدوای ئەم ستەمكاریەوە بێت!".



PM:03:25:04/08/2023