ئێران: ئەمەریکا لەبەر بەهێزکردنی کورد هاتۆتە عێراق

‌جەنەراڵ عەلی جەعفەری سەرکردەی حەرەس سەوری - ئاژانسی فارس
سەرکردەی هێزەکانی حەرەس سوری ئێرانی جەنەراڵ محەمەد عەلی جەعفەری رایگەیاند " هاتنی ئەمەریکییەکان بۆ عێراق بۆ بەهێزکردنی کوردە".

محەمەد جەعفەری گومانی خۆی پێشاندا کە ئامانجی ئەمەریکا قەلاچۆکردنی رێکخراوی داعش بێت.

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە دوێنێ ١٧ ی ئەیلول سازیکرد و ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە ، دەڵێت " لەیەکەم رۆژەوە ئێمە دژی داعش بووین و بەرەنگاریمان کردن، ئەگەر بانگهێشتی هاوپەیمانی دژی داعشیش بکراینایە، ئێمە هەر نەدەچوینە نێو هاوپەیمانێتیەکەوە کە ئەمەریکا سەرۆکایەتی بکات".

ئەو بەرپرسە هەڕەشەی قورس دەکات لەو وڵاتەی بیەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران و دەڵێت" حەرەسی سەوری لەگەڵ سووپای ئێران بەهێزین و چەکی زۆر باشمان هەیە، دوژمنیش ئەوە باش دەزانێت بۆیە هێرش ناکەتە سەرمان".   



AM:10:55:18/09/2014