بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" کەمێک تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ شوێن، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە.
بەپێى پێشبنییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت کە ٤٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران تۆماردەکرێت کە ٣٢ پلەیە.