لە یاری ئینگلتەراو نەیجیریا لە مۆندیالی ئافرەتان بزانە خوشکی ریس جەیمس چی کردووە

 هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2023 بۆ ئافرەتان بەدەستهێنا، کە ئێستا لە ئوسترالیا و نیوزلەندا بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی بە لێدانی سزا (4/2) لە هاوتا نەیجیرییەکەی بردەوە، دوای کۆتاییهاتنی  کاتی یاسایی و زیادە لە یەکسانبوونێکی نەرێنیدا، ئەمڕۆ، دووشەممە.

 هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تۆڕەکەی بە پاکی هێشتەوە، سەرەڕای کەمیی ژمارەیی لە ڕیزەکانیدا، دوای دەرکردنی ئەستێرەی ئینگلتەرا لۆرن جەیمس خوشکی ریس جەیمسی یاریزانی چێڵسی، لە خولەکی ٨٧دا.

 ئینگلتەرا لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی، براوەی ی هەڵبژاردەکانی کۆڵۆمبیا و جامایکا دەبێتەوە.

 ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا باڵادەستی خۆی بەسەر هاوتا نەیجیریاییەکەیدا پشتڕاستکردەوە، چونکە پێشتر ئینگلتەرا جارێک لە مۆندیالی ئافرەتان لەگەڵ نەیجیریادا ڕووبەڕووی بووەوە.

 و ئەوەش لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بوو لە چاپی ساڵی 1995 و ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەش بە سەرکەوتنی تیپە ئەوروپیەکە بە ئەنجامی3-2 کۆتایی هات.


ئینگلتەرا لە تەڵەی نەیجیریا ڕزگاری دەبێت و بە لێدانی سزا سەردەکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ئافرەتان.


  لۆرن جەیمس خوشکی یاریزانی یانەی چێڵسی ڕیس جەیمس لە قۆناغی داهاتوودا بەشداری ناکات، دوای ئەوەی کارتی سووری وەرگرت، لە هەڵسوکەوتێک  کە دەیڤد بێکهامی لە یارییەکەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 1998ئەنجامیدا.


PM:03:01:07/08/2023