یاسای بودجە لەمڕۆوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق تەعلیماتی یاسای بودجە بڵاوکرایەوە، بەم پێیەش لەمڕۆوە یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٧ ی ئاب، حەنان مونزیر نەسیف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەقائیعی عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە" رێنماییەکانی یاسای بودجەی سێ قۆڵی لە رۆژنامەی فەرمی دا بڵاوکراوەتەوە".

ئەو بەرپرسە دەشڵێت " بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی وەقایعی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێنماییەکان کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە."

بودجەی عێراق ١٩٨ ترلیۆن و ٩١٠ ملیارو ٣٤٣ ملیۆن دینارەو، ئەو بودجەیە بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ لە رۆژی ١٢ی حوزەیران بە ئامادەبوونی ٢٢٩ ئەندامی پەرلەمانی عێراق پەسند کرا.



PM:06:07:07/08/2023