کۆبوونەوەیەکی گرنگی دارایی دەکرێت


ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدا، وەزیری دارایی تەیف سامی  سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە تاکە حیسابی گەنجینەی (TSA) کردو نوێنەری هەرێمیش بەشداربوو.

 لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داراییدا هاتووە، "ئەمڕۆ وەزیری دارایی تەیف سامی محمد سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پشتیوانی لە جێبەجێکردنی حیسابی گەنجینەی یەکگرتوو، نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکە حکومییەکان، نوێنەرانی فەرمانگەی چاودێری دارایی، بانکی ناوەندی عێراق و بانکی بازرگانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەرجەکانی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی سیستەمی گەنجینەی یەکگرتوو”.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانەکان کرا بۆ چاکسازی لە کەرتی دارایی گشتی لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەژماری گەنجینەی یەکگرتوو، کە نوێنەرایەتی بازدانێکی کوانتەم دەکات لە بەڕێوەبردنی پارەی گشتیدا، بەو پێیەی پڕۆژەکە ڕێگە بە ئەگەری چاودێریکردنی جوڵەی سندوقەکان دەدات و سەلامەتی ئەوان.

 لە کۆبوونەوەکەدا سامی جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی وەزارەت لەڕێگەی ئەو لیژنانەی پێکهێنراون بەمەبەستی جێبەجێکردنی سیستمی تەواوکردنی هەنگاوەکانی پڕۆژەکە، کە نوێنەرایەتی یەکێکە لە پایەکانی پەرەپێدانی سیاسەتی وەزارەت بەرەو چاکسازی لە کەرتی دارایی و... بەکارهێنانی گونجاوی قۆناغەکانی پڕۆژەی حیسابی گەنجینەی یەکگرتوو.



PM:06:27:07/08/2023