كاركردن بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز دەست پێدەكات


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوای ١٥ی ئەم مانگەوە دەست بە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز دەكرێت.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "لە دوای ١٥ مانگ كار بۆ ئامدەكردنی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ٧ دەكرێت، كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەر كراوە".

جێی ئاماژەیە ئێستا سەرەتای مانگی ئابە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم مووچەی نیوەی وەزارەت و دام و دەزگاكانی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی دابەشكردووە.



PM:11:49:08/08/2023