بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە (٢٠٧) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٧ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار و ٢٨٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٢٢ ملیۆن و ٧١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٨٤ ملیۆن و ٩٧٤ هەزار و ٢٨٨ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 


PM:02:19:13/08/2023