له ئه‌شكه‌وتێكی گوندی شێخوه‌سانی سنووری ناحیه‌ی بالیسان له قه‌زای شه‌قڵاوه ته‌رمی مێرمنداڵێك دۆزرایه‌وه كه جلی زستانه‌ی له‌به‌ردایه و بووە بە دوو پارچەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥ی ئابی ٢٠٢٣،لە ئەشکەوتێکی گوندی شێخوەسانانی سەربەناحیەی بالیسان لە قەزای شەقڵاوە تەرمی مێرمنداڵێک بەجلی زستانەوە دۆزاوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا هێزەئەمنیەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردوە،تەرمەکە بەرێکراوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر و بەپێی زانیارییەکان بووە بە دوو پارچەوە.
حاجی سەنگەر، بەڕێوه‌بەری بنکەی پۆلیسی ناحیەی بالیسان رایگەیاند: "هێزه‌كانی ئاسایش له بوونی ته‌رمه‌كه ئێمەیان ئاگادارکردەوە، ئێمەش چوینەتە شوێنەکە، بەڵام تەرمەکە شێوێندراوبوو نازانین خەڵکی کوێیە".
وتیشی" ته‌رمه‌كه به‌رێكراوه بۆ پزیشكی داد بۆئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له سه‌ر مردنه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت".