سەبارەت بەو ئوتومبیلەی بە پارەوە وەرگەڕا روونكردنەوە دەدرێت


لقی سلێمانی بانكی ناوەندیی هەرێم رەتیدەكاتەوە ئەو ئوتومبیلەی لەسەر رێگەی كەركوك- سلێمانی وەرگەڕا پارەی تێدابووبێت.

لقی سلێمانی بانكی ناوەندیی هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "لەچەند پەیج و دەزگایەكی ڕاگەیاندن هەواڵێك دەربارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بەپارێزگای كەركوك بڵاوكراوەتەوە، كە ئەو ئۆتۆمبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی گواستوەتەوە".

روونكردنەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ڕاگەیاندنەكانی ڕون دەكەینەوە هیچ بڕە پارەیەك بەناوی موچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جوتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتوە".



PM:10:24:15/08/2023