عێراق سەبارەت بە جوڵەی كۆكردنەوەی هێزەكانی ئەمەریكا روونكردنەوە دەدات


حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، جوڵەكردنی هێزەكانی ئەمریكا و كۆكردنەوەیان وەك جوڵەكانی رۆژانی رابردوو كارێكی ئاساییە.

خالد یەعقوبی، راوێژكاری ئەمنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە "هەر جوڵەكردنێكی هێزەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عێراق ڕەتدەكەینەوە، هیچ هێزێكی ئەمریكی لە عێراق جوڵەی پێنەكراوە و ئەوەی هەبووە جوڵەی رۆژانەی ئاسایی بووە، لە سوریا گۆڕانكاری لە یەكە و پێداویستییە سەربازییەكانی ئەمریكا هەبووە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆ ئەمنییەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق هەبووە، هەموو داواكارییەكانی عێراق پەسەندكراوە و لەسەر ئەوەش ڕێكەوتنكراوە كە جوڵە و هەنگاوی تاكلایەنە نەكرێت و نەنرێت".

یەعقوبی وتویەتی "لە گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و عێراق جەخت لە سەروەری عێراق كراوەتەوە، هەروەها بڕیار لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش كراوەتەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داعش".



PM:03:45:21/08/2023