کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزن".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەورو نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ و زیادبوونى خیرایی با، لە کاتەکانی دواىنیوەرۆ شەپۆلێکى هەورە تریشقە و باران بارینى پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لە شەودا کاریگەرى باران بارین کۆتایی دێت،
هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٤ – ٦)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا چوار) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەربوونى گۆرانکارى لەم وەرزەدا ئەگەرى گۆرانکارى هەیە دروست بێت لە کات و جۆرى دابارین و کەشەکە، بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە نێوان (٥ - ١٠) ملم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان سامان و پەڵە هەور دەبێت، ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆل لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى (باشوورى پارێزگاى هەولێر و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و پاریزگاى کەرکوک) لە دواىنیوەرۆ لە ئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لە کەشی ناوچەکە باران بارین لە دواىنیوەرۆ دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە، ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و بڕى باران بارینى پێشبینىکراو لە سنوورى پارێزگاکان بەمشێوەیە:
سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ٤ - ٦ ملم
ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچە شاخاوییەکان (٧ - ١٠)ملم
سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى (٦ - ١٠)ملم
ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین (٨ - ١٠)ملم
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان (٨ - ١٠)ملم
سەنتەرى پارێزگاى دهۆک (٢ - ٥)ملم
ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ (٢ - ٥)ملم
هەروەها خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٦ – ٨) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (٣ تا ٥) پلە نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢٥
سلێمانی: ٢٤
دهۆک: ٢٥
زاخۆ: ٢٥
هەڵەبجە: ٢٥
کەرکوک: ٢٧
سۆران: ٢٣
حاجی ئۆمەران: ١٥
گەرمیان: ٢٩