نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" تورکیا شەش مەرجی بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم داناوە، لەوانە کشاندنەوەی سکاڵای دووەمی حکوومەتی عێراق لە دادگای نێودەوڵەتی ناوبژیوانی پاریس". 

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" مەرجەکانی تورکیا بریتین لە جێگیرکردنی کرێی گواستنەوەی نەوت تا بەندەری جەیھان کە تێچووی گواستنەوەی ھەر بەرمیلێک نەوتی بە ١٣ دۆلار خەمڵاندووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا داواشیکردووە بەغدا ئەو سکاڵایە لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بکشێنێتەوە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٠ و لەسەر ئەنقەرەی تۆمارکردووە.

سوبحی ئەوەشی خستەڕوو، مەرجێکی دیکەی تورکیا تایبەتە بە شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکانی تورکیا کە بە حەوت دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک مەزەندەی کردووە، ھەروەھا ئەنقەرە داوای مافی خۆی دەکات لەناو ئەو ڕێککەوتنەی کە حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان واژۆی کردووە.


PM:03:35:27/08/2023