لەشاری سلێمانی تۆمەتبارانی كوشتنی گەنجێك دەستگیركران و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێكی تەقەكردن لە گەڕەكی بەرانانی شاری سلێمانی هاولاتیەك برینداربوو و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندووە "بەهۆی رووداوێكی تەقەكردن لە گەڕەكی بەرانانی شاری سلێمانی هاولاتییەكی بە رەگەزنامە عەرەب برینداركرا و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا".
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "دوای رووداوەكە دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوان و بنكەی پۆلیسی بەختیاری و كوردسات لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و لە چەند كاتژمێرێكی كەمدا تۆمەتبارەكانیان دۆزییەوە و دەستگیركران".
هەروەها وتویەتی "تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەسەر دۆسیەكەیان بەردەوامه".