جوتیار عادل: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بارودۆخی مووچە لە هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا


جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری- حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرك وەزیران كۆبووینەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە دواپێشهاتەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی كوردستان و بەرەئەنجامی دواكۆبوونەوەی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا خرایە ڕوو".

هەروەها وتویەتی "لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا كۆنووسی هاوبەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە پێشنیارەكانیان بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی وەرگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر خزمەتگوزاریی پرۆژە و بنكە گەشتیارییەكان خرایە ڕوو".



PM:01:35:06/09/2023