لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو، هەردوو مەیکەپ ئارتێستی کورد (ڕۆی و لاس هاوتا) ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر دەستگیرکران.
بەپێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو هه‌ر یه‌ك له ڕێناس فازڵ ناسراو به ڕۆی و ئه‌حمه‌د هاوتا ناسراو بە لاس هاوتا ئه‌سعه‌د، له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی لە لایەن بنكه‌ی پۆلیسی خانهقاوە دەستگیرکران.
ئەحمەد هاوتا ناسراو بە (لاس هاوتا) كوڕی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو هاوتا ئه‌سعه‌د و برای خانمه گۆرانیبێژ كه‌ژێ-یە و له ئێستادا وه‌ك مه‌یكئه‌پ ئاڕتیست كارده‌كات، ستایلی خانمانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرای نه‌كردوه كه ڕه‌گه‌زی خۆی گۆڕیبێت یان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زی پێشووی خۆیه‌تی.
هەروەها ڕێناس فازڵ ناسراو به (ڕۆی) لە هەولێر نیشتەجێیە و وەکو مەیکەپ ئاڕتیس کار دەکات.