"پێویستە حكومەتی هەرێم پاكتاوی 5 ترلیۆن دینار بكات"


پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی هەرێم زیاتر لە ٥ ترلیۆن دینار لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێم پاكتاو بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەحمەد مەزهەر، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی رۆژی رابردووی لیژنەكە و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەدوای گفتوگۆكان دەركەوت پێویستە حكومەتی هەرێم زیاتر لە ٥ ترلیۆن كە كەوتۆتە ئەستۆی پاكتاو بكرێت و یەكلایی بكرێتەوە، بەپێچەوانەوە ناتوانرێت بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە بكرێت، بەڵام پێویستە موچەی فەرمانبەران لەكێشەكانی تر جیابكرێتەوە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، لەماوەی رابردوودا حكومەتی فیدڕاڵی بڕی زیاتر لە یەك ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دیناری ناردووە كە دەكاتە یەك لەسەر دوانزەی ئەو پشكەی هەرێم كە تائێستا یەكلایی بوەتەوە.

هەروەها وتویەتی "پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێم وردەكاری ئەو حسابانە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕون بكرێتەوە كە بڕەكەی ٨ترلیۆن دینارە بەڵام تائێستا وردەكاریی ٤ ترلیۆنی دیارەو ئەوەی دیكەی بەناڕونی ماوەتەوە".





AM:11:59:10/09/2023