ماوەی دوو کاتژمێر زیاتره فڕۆكه جەنگییەکانی توركیا هێرشێکی بەرفراوانیان کردووە بۆ چیای مهتین له سنوری قهزای ئامێدی، بەتایبەت گوندەکانی دەڤەری نهێلیان بۆردومانكردووە.
ئەمشەو دووشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بهگوێرهی زانیاریهكانی (سپی) میدیا، زۆر بە توندی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیکی بەرفراوانیان کردۆتە سەر چیای مەتین و بەتایبەت گوندەکانی دەڤەری نهێل لە ڕۆژهەلاتی ئامێدی بۆردومان کرد و و دووکاتژمێرە بەردەوام بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە وتا ئێستا بۆردومانەکە بەردەوامە.
هەر بەپێی زانیاریەکانی (سپی) میدیا ، سبەینی سێ شەممە سەربازانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی دەڤەری نهێل ئۆپراسیۆن دەستپێدەکەن.
لە ئەنجامی بۆردومانی بەردەوامی ئەمشەوی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئاگر لە چیای مەتین کەوتۆتەوەو، لە ئێستادا هاوڵاتیان ترسێکی زۆریان هەیە وا پێشبینی دەکرێت ئەم بۆردومانە ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.