ئەو سێ دەنگەی لە کۆنگرێس دژی سزادانی بەرپرسانی ئێرانن ئاشکرا بوو

 " پرۆژە یاسای مەهسا"، کە حکومەت پابەند دەکات بە سزادانی بەرپرسانی ئێران لەوانە عەلی خامنەیی بە تاوانی "سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران" و "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ"، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە ٤١٠ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ٣ دەنگی نەخێر پەسەند کرا.

دەربارەی ئەو دەنگانەی دژی پڕۆژە یاساکە بووەن لە  پڕۆسەی دەنگدانەکەی ئەنجومەنی نوینەرانی ئەمریکا  بریتی بوون لە سێ ئەندامی کۆنگرێس دوو ژنی دیموکرات و یەک پیاوی کۆماری .

یەکێکە لە سێ ئەندامە موسوڵمانەکەی کۆنگرێس خانم عومەرە لە ساڵی ٢٠١٩ وە وەک یەکێک لە نوێنەرەکانی ویلایەتی میناسۆتا هەڵبژێردرا. بە ڕەچەڵەک خەڵکی سۆماڵە، دوو ئەندامەکەی تری کە دەنگی نەخێریان دژ بەو پرۆژە یاسایە دا تامس ماسی کۆماری- نوێنەری کەنتاکی و کۆری بوش- دیموکرات نوێنەری مزوری بوون.

جیم بانکز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، لە کۆتایی مانگی یەکی٢٠٢٣ بەرنوسی یاسی "مەهسا"ی پێشنیار کرد بۆ سزادانی عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران و کەسایەتی و دامودەزگاکانی نزیک لەوان بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانیکردن لە سەرکوتکردنەکان.

بۆ ئەوەی ئەم بەرنوسە ببێتە یاسا، لەلایەن ئەنجومەنی سینات پەسەند بکرێت و دواتر لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن واژۆ بکرێت، دوای واژۆکردنی لەلایەن سەرۆک بایدن، لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا  دەبێت وەڵامی کۆنگرێسی ئەمەریکا بداتەوە و هەموو ساڵێکیش هۆکاری درێژکردنەوە یان نوێنەکردنەوەی ئەو سزایانە بۆ نوێنەرانی کۆنگرێس ڕوون بکاتەوە.


PM:12:29:15/09/2023