کاتی یەکەمین کلاسیکۆ لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دیاری کرا

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا وادەی یەکەمین  کلاسیکۆی ئەم وەرزەیان ئاشکرا کردووە، کە ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا کۆدەکاتەوە، کە تیایدا هەردوو یانە لە گەڕی ١١ی لالیگا لە یاریگای مۆنتجویکی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، بڕیارە ڕۆژی شەممە 28ی ئۆکتۆبەر یەکەم یاریی کلاسیکۆ ئەنجام بدرێت، هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی وادەی یارییەکانی کلاسیکۆ دیاری نەکراوە.

 ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەم وادەیە پشتڕاستبکرێتەوە، بەرشەلۆنە پێش کلاسیکۆ کەمتر لە ڕیال مەدرید پشوو دەدات، بەو پێیەی بارسا ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئۆکتۆبەر لە چامپیۆنزلیگ میوانداری شاختار دۆنێسک دەکات، لەکاتێکدا ڕیال مەدرید ڕۆژی سێشەممە یاریی دەکات.

 بڕیارە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کاتژمێر ٥:١٥خولەکی ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە یاریگای مۆنتجویک لە بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵبژاردنی پەخشکردنی یارییەکەی نێوان ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا، لەو کاتەدا، بۆ سود وەرگرتن لە زۆرترین ژمارەی بینەر بۆ بینینی یارییەکە لە هەموو جیهاندا بووە.

 لە ئێستادا بارسێلۆنا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی سبەی لە قۆناغی پێنجەمی خولی ئیسپانیدا ڕووبەڕووی یانەی ڕیال بێتیس ببێتەوە، لەکاتێکدا یانەی ڕیال مەدرید چاوەڕێی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر ڕیال سۆسیداد دەکات.

 یانەی ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیادایە و دوو خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەیە کە لە پلەی سێیەمدایە.

 


PM:01:06:15/09/2023