ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕیار لە ناردنی پارە بۆ هەرێم دەدات



بڕیارە ئەمڕۆ حكومەتی عیراق كۆببێتەوە و ناردنی بۆ پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخاتە دەنگدانەوە. 

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) سەردانی شاری بەغدایان كرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەركردەی لایەنە سیاسیەكان كۆبوونەوە بەمەبەستی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم، هەروەها وەك چارەسەری بەپەلەش پێشنیاری ناردنی 800 ملیار دیناری مانگانەیان كردووە بۆ ئەەی بتوانن مووچەی مانگی 7 تا 12ی پێ دابین بكەن.

حكومەتی عێراق بڕیاریداوە ئەمڕۆ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو پێشنیارە دەحاتە دەنگدانەوە و ئەگەر پەسەند بكرێت، مانگانە 800 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت.

حكومەتی هەرێم بەهۆی نەبوونی پارەوە، تائیستا مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی دابەش نەكردووە.



AM:09:35:17/09/2023