رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگهیاند، "کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان بە ناوی مەهیا نادری، لەلایەن پورزایهكیهوه بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی ساچمە کوژراوە، ئەو کچە مێردمنداڵە بە پاساوی پاراستنی "شەرەف و ناموس" کوژراوە".
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له راپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، هەینی رابردوو ١٧ی ئەیلوول کچێکی تهمهن ١٣ ساڵان بە ناو مەهیا نادری خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر پارێزگای کرماشان، لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی "زەعفەرانییە"ی سەر بەو شارە کوژراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پورزایەکی ئەو کچە کوژراوە بە چەکێکی ساچمە جۆری وینچێستەر تەقەی لە کەمەر و ملی مەهیا کردوە و پاشان سەری لە لاشەی جیا کردوەتەوە و دواتر شوێنی تاوانەکەی بەجێ هێشتوە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە بنەماڵەی خودی کچەکە کوژرەکەش لە کوشتنی مەهیا دەستیان هەبوە، رایگەیاند، "باوکی مەهیا نادری بەرپرسیارێتیی کوشتنی کچەکەی بە هۆکاری پاساوی شەرەف و بۆ ئەوەی بکوژەکە سزا نەدرێت بەپێچەوانەی ئەوەی ڕوی داوە لە ئەستۆ گرتوە".
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دهڵێت، "بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی، ئهگهر باوکێک منداڵەکەی خۆی بکوژێت، سزای یاسایی نایگرێتەوە و تەنها خوێنبایی و هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا سزای بەندکردنی سێ بۆ ١٠ ساڵ بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەم لێخۆشبونەش تەنیا باوک و باپیری کوژراوەکە دەگرێتەوە".