ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٩٤٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٦٥ ملیۆن و ١٩٧ هەزار و ٩٤٢ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٣ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بوو.