رۆناڵدۆ هۆشدارییەکی توند دەدات

 پاش بردنەوە گەورەکەیان دژی یانەی ئەهلی 4-3لە خولی سعودیە،رۆناڵدۆ قسەی بۆ،میدیاکانی سعودیە کردوو هەمووانی ئاگادارکردەوە کە کۆتایی نەهاتووە.

کریستیانۆ وتی :" هێشتا زۆر شتم ماوە بیکەم، هێشتا تۆپی پێم خۆشدەوێت، هێشتا زۆرم خۆشدەوێت گۆڵ تۆمار بکەم، هێشتا بردنەوەم خۆشدەوێت، دەڵێن تەواو بووم، بەڵام هێشتا دەیسەلمێنم کە ئەوە ڕاست نییە، دەوترێت کریستیانۆ تەواو بووە، بەڵام من هەر گۆڵ،دەکەم و هێشتا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا.

وتیشی "بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانییەوە پیرۆزبایی لە شانشینی سعودیە دەکەم، وڵاتێکی گەورەیە و لێرە زۆر دڵخۆشم".

 لەکۆتایدا  کریستیانۆ وتی: "ئێمە لەوان باشتر یاریمان کرد، یارییەکی خۆش بوو، دەمانزانی یارییەکە قورس دەبێت”.


AM:12:07:23/09/2023