بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە گەڕەکێکی پارێزگای کەرکوک دەسترێژی گولـلە لە ماڵێک کرا کە بەهۆیەوە خاوەنی ماڵەکە و هاوسەرەکەی بە سەختی برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سنووری پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دەروازەی کەرکوک دەسترێژی گولـلە لە ماڵێک کرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە خاوەنی ماڵەکە و هاوسەرەکەی بە سەختی برینداربوون.
دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و بەدواداچوون بۆ هۆکاری ڕووداوەکە دەکرێت.