سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی پێشمەرگە لە سبەینێدا، روونكردنەوە دەەدرێت


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە مووچەی مانگی 8ی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

بانكی رانیەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە "سبەی یەكشەممە 24ی9ی2023، مووچەی مانگی 8ی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەدرێت، هەر پلەدار و پێشمەرگەیەك دەبێت خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی مووچە و هەروەها بۆ بریكارنامە مووچە خەرج ناكرێت."

پێشتر فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە "تەمویلی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، كە لەلایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت گەیشتووە و مووچەی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت.''

هەروەها وتویەتی "مووچەكە تەنیا لیوا هاوبەشە كۆنەكان دەگرێتەوە و جارێ لیوا هاوبەشە تازەكان نەخراونەتە چوارچێوەی ئەو لیوایانەوە''.

جێی ئاماژەیە لە رۆژی  8ی8ی2023دا مووچەی مانگی 7ی لیوا هاوبەشەكان دابەشكراوە.



PM:05:29:23/09/2023