سه‌ردار هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌خنه له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتی بگه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، ده‌ستبه‌ردای هه‌مو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم".
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣، سه‌ردار هه‌ركی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبوه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆ‌و و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی".
سه‌ردار هه‌ركی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆنگره‌كردن له‌م بارودۆخه‌و به‌بێ بونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نیت، بۆیه پێی وایه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كرێت كه زه‌مینه له‌بار نییه‌و له‌ئه‌نجامدا زیان به‌یه‌كێتیی ده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌بری چاره‌سه‌ركردن گرفته‌كان قوڵتر بكاته‌وه.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنیشی له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی، سه‌ردار هه‌ركی رایگه‌یاندوه، "ده‌مه‌وێت به‌هه‌مولارابگه‌یه‌نم كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و به‌هاكانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نم كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، به‌م یاداشته ده‌ستبه‌ردای هه‌مو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم".
سه‌ردار هه‌ركی ده‌شڵێت، "وه‌ك هه‌مولا ئاگادارن بڕیاردراوه ٢٧ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بكرێت، ئه‌م كۆنگره له‌كاتێكدایه كه زه‌مینه‌ی كۆنگره‌كردن فه‌راهه‌م نییه و كاری له‌پێشینه‌ی دیكه هه‌یه، له‌لایه‌ك له‌هه‌موكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه دو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نوسسازمان له‌به‌رده‌مه، پێویست ده‌كات یه‌كێتی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاماده‌بكات، یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه كه بۆئاینده‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان زۆر گرنگه و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له‌كۆتایی شوباتی ٢٠٢٤بكرێت".