بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزینی زیاتری تۆمارکرد.
نرخی دراوە بیانیەکان کە پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوەوە لە سلێمانییەوە پێیراگەیاندین بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار، دوێنێ بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار و ٣٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٧١٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١١٣ دینار.