ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەنجامی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕاگەیاند. 


بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، ئەمساڵ ٦٣ هەزار و ١٣ کورسی بۆ دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان کرابوو، بەڵام ٣٧ هەزار و ٢٩٠ خوێندکار داوایان پێشکەشکردووە و لەو ژمارەیەش ڕێژەی ٩٦.٨٪یان وەرنەگیراون.

لە ڕۆژی ٢ی ئەیلول تا ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ خوێندنی باڵا سیستەمی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانی (١٢)ی ئامادەیی کاراکرد کە خوێندکاران داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەشکرد. 


PM:12:27:24/09/2023